بە بەشداریی سەدان کەس لە بنەماڵەی دیلەکان و دانیشتووانی ناوچەکە، لە ههریهكه له شارەکانی قامیشلۆ، دێریک و گركێلەگی ڕۆژاڤای كوردستان، خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ئازادکردنی ئەو شەڕڤانانەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کاتی سوریاوە بەدیلی گیراون بەڕێوەچوو.
لە قامیشلۆ، خۆپیشاندان لە چوار ڕیانی عەفرینەوە بەرەو مەزاری "دەلیل سارۆخان" دەستی پێکرد، بەشداربووان بە بەرزکردنەوەی وێنەی دیلەکانیان دروشمی "ئازادی بۆ دیلەکانمان" و "ئازادی دوا مەخەن"یان گوتەوە.
لە شاری دێریکیش، لاوین جەدوع، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی شارەکە، لە کۆبوونەوەیەکدا گوتی، دۆزی دیلەکان پرسێکی مرۆییە نەک سیاسی، نابێت وەک کارتی فشار و بازرگانی بەکار بهێنرێت.
لە گركێلەگیش خۆپیشاندەران جەختیان لەوەکردووە، تا چارەنووسی ڕۆڵەکانیان دیار نەبێت و دیلەکان ئازاد نەکرێن، گۆڕەپانەکان چۆڵ ناکەن، داواشیان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەزوویی ئەم دۆسیەیە چارەسەر بکەن.
پێشتر ژمارهیهك له دیلهكانی ڕۆژاڤا ئازادكران، واشبڕیاره تهواوی دیلهكان له چوارچێوهی ڕێككهوتنی ههسهده و حكومهتی كاتیی سوریا، ئازاد بكرێن.




