ڕاستەوخۆ

قەیرانى نەبوونى غاز هاوڵاتیانى نیگەرانکردووە

reset font size increase font size

یەکێک لە کاریگەرییەکانى ئەو جەنگەی زیاتر لە مانگێکە لەنێوان ئێران و هەریەک لە ئەمریکا و ئیسرائیل سەریهەڵداوە، دروستبوونی قەیرانی غازە لە هەرێمی کوردستان کە بە جۆرێکە لە بەرەبەیانێکى زوو لە بەشێک لە کۆڵانەکانى سلێمانى ژمارەیەکى زۆر هاوڵاتى ڕیز دەبەستن بۆدەستخستنى بتڵێک غاز.

یەکێک لەو هاوڵاتیانە کە پیاوێکى بە تەمەنە و دەڵێت: لە کاتژمێر 1ـى شەوەوە لە ڕیزدا وەستاوە و ماوەى سێ ڕۆژە بەردەوام سەردانى کارگەیەکى غاز دەکات بۆ دەستخستنی بتڵێک غاز، بەڵام هێشتا نەیتوانیووە دابینى بکات.

ژنێک یەکێکە لەو کەسانەى کە چەند کاتژمێرێکە لە ریزدا وەستاوە دەڵێت: ئێمە هەفتانە پێویستمان بە سێ بتڵى غاز هەبووە، بەڵام لە ئێستادا بەهۆى ئەم قەیرانەى دروستبووە بارگرانیەکى زۆرمان لەسەر دروستبووە، چونکە نازانین چۆن و لە کوێ پەیداى بکەین.

بە وتەی بەشێک لە بریکارەکانی غاز دابەشکردنی غاز لە دەستی ئەواندا نییە و لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامییەتەوە هەر شوێنێکیان بۆ دیاری بکرێت دەبێت لەوێ غاز دابەشبکەن.

لەوبارەیەوە نوچە تی ڤی پەیوەندی بە قائیمقامییەتی سلێمانییەوە کرد و ئەوان ڕایانگەیاند: لە ئێستادا دابەشکردنی غاز تەنها لەڕێگەی فڕۆمی خۆراکەوەیە، بەڵام دابەشکردنەکەی بەپێی بڕی بەرهەمە و دیاریکراو نییە.

لە ئێستادا نرخى هەر بتڵێکی غاز هەشت هەزار و 500 دینارە کە لەڕێگاى کۆبونى خۆراک دەدرێتە هاوڵاتیان، بەڵام لە بازاڕدا نرخى هەر بتڵێک 40 هەزار دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.