ڕاستەوخۆ

عێراقچی: بەمزووانە دوژمنان هێزی ئێران دەبینن

reset font size increase font size

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "بەمزووانە دوژمنان هێزی ئێران دەبینن".

لەپاش بۆردومانکردنی زانکۆی شەریفی پیشەسازیی لە تاران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێکس نوسیوویەتی، ئەمریکا و ئیسرائیل لەدوای زانکۆکانی دیکەی ئێران، هەڵساون بە بۆردومانکردنی زانکۆی شەریف کە ناوەندێکی تەکنەلۆژییە و ئەوەش دەستدرێژیییەکی تەواوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا عێراقچی ئاماژەی بە تواناکانی ئێران کردووە و گوتویەتی"دوژمنان بەمزووانە تواناکانمان دەبینن".

قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ تا سبەینێ مۆڵەتی داوە بە  ئێران و ڕایگەیاندووە، "لەدوای ئەوە ئەگەر ئێرانییەکان ڕێکنەکەون و گەرووی هورمز نەکەنەوە ئەوا وڵاتەکەیان دەکاتە دۆزەخ".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.