لە درێژەی چالاکییەکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد لە سەرانسەری باکوری کوردستان چهندین چالاكی جۆراو جۆر بهڕێوهچوون و ههشتی مارس پیرۆزكرا.
تەڤگەری ژنانی ئازاد ڕایگەیاند، لە درێژەی چالاکییەکانیان بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی جیهانی ژنان، ئەمڕۆ لە شاری ئێلح گردبوونەوەیەکی جەماوەرییان ئەنجامدا.
سەما گونێش هاوسەرۆکی دەم پارتی لە شاری ئێلح، ڕایگەیاند، ژنان بوونەتە سیمبۆلی تێکۆشان و بەرخۆدان لە جیهاندا.
هەر لە چوارچێوەی گردبوونەوە جەماوەرییەکەدا، ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، ژنان پێشەنگی مێژوویی تێکۆشانن و پێویستە لەم چوارچێوەیەشدا هەموو توێژێک خاوەندارێتی لە پڕۆسەی چارەسەری بکات.
دوای لێدوانەکەی دۆغان، ئاهەنگی پیرۆزبایی دەستیپێکرد و ژنان بە هەڵپەرکێ و گۆرانی پیرۆزباییان لەیەکتری کرد.
ههر له چوارچێوەی چالاکییەکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد دا بڕیارە لە شارەکانی ئیستەنبوڵ، ئامەد و وان كۆبوونهوهی جەماوەریی ڕێكبخرێت.