ڕاستەوخۆ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە

reset font size increase font size

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕاپۆرتی پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاو کردەوە و هۆشداریی لە هاتنی شەپۆلێکی چڕی تۆزوخۆڵ دا.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە ڕایگەیاند، ئەمرۆ هەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین باشووری کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچە سنوورییەکانیش ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە، دەڵێت: "خۆڵبارینەکە سەرەتا لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستانەوە دەست پێدەکات و ئێوارە کاریگەرییەکەی زیاد دەکات".

دیلان ڕەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، لەبارەی ئاراستە و چڕیی شەپۆلەکەوە ڕایگەیاند: "ئەمشەو خۆڵبارین لەسەر ناوچەکانی پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکوووک، هەڵەبجە و هەولێر، هەروەها ئیدارەی گەرمیان زۆر زیاد دەکات". گوتیشی: "کاریگەریی ئەم شەپۆلە لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لاواز دەبێت".

دیلان ڕەشاد ڕاشیگەیاند: "کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر ناوچەکەمان تاوەکو کاتەکانی ئێوارەی سبەی شەممە بەردەوام دەبێت و دواتر کەمێک لاواز دەبێت. سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت".

به‌گوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کە سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنە، پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە بەم شێوەیەیە:

  • هه‌ولێر: 30 پلەی سیلیزی
  • سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
  • کەرکووک: ٣٣ پلەی سیلیزی
  • هه‌ڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
  • دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
  • زاخۆ: 27 پلەی سیلیزی
  • گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
  • چەمچەماڵ: 31 پلەی سیلیزی
  • پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
  • حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان