ڕاستەوخۆ

سەحەر مەهدی لە شاری سەقز دەستبەسەر کرا

reset font size increase font size

سەحەر مەهدی، هاوڵاتیی شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
ئەم دەستبەسەرکردنە بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی ئەنجام دراوە و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ڕانەگەیەنراوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پێنجشەممەی ڕابردووهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەحەر مەهدی لە شاری سەقز و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. 
باس لەوە دەکرێت دەستگیرکردنەکە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بووە.
لە دوای دەستبەسەرکردنییەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە. بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی کچەکەیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.