ڕاستەوخۆ

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ کەسێک گیانی لەدەستدا

reset font size increase font size

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سەر ڕێگەی نێوان چەمچەماڵ و تەکیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو، تیمە فریاگوزارییەکانیش بۆ گواستنەوەی قوربانییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە سەر ڕێگەی چەمچەماڵ بۆ تەکیە بوو. ڕاشیگەیاندووە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

شەوی ڕابردووش لە ئەنجامی پێکدادانی سێ بارهەڵگر لەسەر ڕێگەی کەرکوک - هەولێر شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بە ناوی عومەر کەمال، کە تەمەنی 22 ساڵبوو گیانی لەدەستدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.