ڕاستەوخۆ

دەبەپە: بونیادنانەوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەرکی سەرەکیمانە

reset font size increase font size

دەبەپە جەخت لە پێویستیی یەکێتیی نەتەوەیی و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی دەکات و ڕایگەیاند، پاراستنی ژینگە و بیرکردنەوەی ئازاد بنەمای سەرەکیی ستراتیژیی داهاتوویان دەبێت.

ئەنجومەنی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی 16ـی ئەم مانگە جەختی لەوە کردەوە، لە سایەی قەیرانە قووڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هێزە جیهانییەکان، بونیادنانەوەی پڕۆسەی ئاشتی ئەرکی هەرە لەپێشینەی قۆناغی داهاتوویانە.

دەبەپە ئاماژەی بەوە کردووە، شەڕی سیستماتیکی ئێستا بوارەکانی پەروەردە و ژینگەی کردووەتە ئامانج بۆیە تێکۆشانی ژینگەپارێزی و پاراستنی بیرکردنەوەی ئازاد بەشێکی دانەبڕاون لە بونیادنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی نەتەوەیی کورد لەم قۆناغەدا نەک تەنها بژاردەیەکی سیاسی، بەڵکو پێویستەییەکی مێژووییە بۆ مانەوە.

پارتی هەرێمە دیموکراتەکان داوای کرد، کۆتایی بە گۆشەگیریی عەبدوڵڵا ئۆجالان بهێنرێت و وەک دانوستانکاری سەرەکی بۆ ئاشتی بناسێنرێت.

دەبەپە بە ڕەخنەگرتن لە کەموکوڕییە ڕێکخراوەییەکانی ڕابردووی، بەڵێن دەدات لە ڕێگەی پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانەوە ڕووبەڕووی هەژاری و لێکەوتەکانی شەڕ ببێتەوە و لەسەر بنەمای ڕێگەی سێیەم بەرەو بونیادنانەوەی کۆمەڵگەیەکی کۆمیناڵ هەنگاو بنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.