ڕاستەوخۆ

فەیلەسوفی فەرەنسی کاتەرین مالابۆ نامەیەکی بۆ ئۆجالان نارد "ئازادی مافی تۆیە و دانووستانى لەسەر ناکرێت"

reset font size increase font size

پاڵپشتی و پشتگیریی ڕووناکبیران، نووسەران، فەیلەسوفان و کۆمەڵناسان لە سەرانسەری جیهان بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئەو یاسایانەی لە ئەنجامی ئەوەدا لە پەرلەمان پەسەند کراون، بەردەوامە.

فەیلەسوفی ناوداری فەرەنسی کاتەرین مالابۆ (Catherine Malabou) نامەیەکی تایبەتی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان  نارد، کە تێیدا تیشکی خستووەتە سەر "بیرمەندی" و "بڕیاری ئازایانە"ی ئۆجالان لەم پرۆسەیەدا.

نامەکە کە بە مەبەستی گەیاندنی بە ئۆجالان ڕادەستی شاندی ئیمراڵی کراوە، تێیدا هاتووە: "لە تورکیا و شوێنە جیاوازەکانی جیهانەوە، زۆرێک لە ئێمە کە بەرگری لە دانپێدانان، ئازادی و کەرامەتی کورد دەکەین، زۆر دڵخۆشین بەوەی پرۆسەیەک بەڕاستی دەستی پێکردووە بۆ دانپێدانان بە مافە مەدەنییەکانی ئەندامانی پێشووی پەکەکە."

مالابۆ زیاتر دەنوسێت و دەڵێت: "ئەم هەنگاوەی دوایی سەرکەوتنێکی گەورەیە کە بە سا بڕیاری ئازایانەت و هەڵوێستی ژیرانەت بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەیەکی سیاسیی ئاشتیدا بەدەستهاتووە."

فەیلەسوفە فەرەنسییەکە ئاماژەی بە کاریگەری بیرۆکەکانی ئۆجالان لە فەرەنسا کردووە و ڕایگەیاندووە: "لە فەرەنسا وەک من زۆر کەس هەن سەرسامتن و بیرۆکەکانت دەخوێننەوە، وە کەوتوونەتە ژێر کاریگەریی شێوازی ڕێکخستنی سیاسیی 'کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی' کە تۆ پارێزگاری لێدەکەیت."

لە کۆتایی نامەکەیدا، کاتەرین مالابۆ داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئۆجالان دەکات و دەڵێت: "ئەوەی نەشێت بەرگەی بگرێت، ڕاگرتنتە لە زیندان. هیوادارم ئەم دۆخە لەدەرەوەی مرۆڤایەتییە بە زوویی کۆتایی پێبێت. مافی خۆتە دوای ئەم هەموو ساڵە وەک مرۆڤێکی ئازاد بژیت. ئازادی مافی تۆیە و ئەسڵەن جیگەی گفتوگۆش نییە."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.