هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری بوکان و میاندواو دوو هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی محەممەد حاجیزادە و ئومێد چاوباز دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕێکەوتی 14ی ئابی 2026، ئومێد چاوباز، تەمەن 45 ساڵ و خەڵکی بۆکان، کاتژمێر 1:00ی شەو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆیدا و بێ بوونی مۆڵەتی دادوەری دەستگیر کراوە.
هاوکات لە ڕێکەوتی 13ی ئابیشدا، محەممەد حاجیزادە، تەمەن 23 ساڵ و خەڵکی گوندی گاومێش گۆڵی سەربە شارۆچکەی میاندواو، کاتژمێر 3:00ی شەو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کراوە.
تاوەکو ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییەک لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردن، تۆمەتەکان، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم دوو هاووڵاتییە بەردەست نییە.