ئێلهام ئەحمەد، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەرەوەی ڕۆژاڤای کوردساتان، هۆشداریی دا و ڕایگەیاند ئەو لایەنانەی هێرش دەکرنە سەر گەڕاوەکانی سەرێکانی و ئەوانەی پەلاماری لیوای قامیشلۆیان دا، هەمان لایەنن و ئامانجیان تێکدانی ڕێککەوتنی دیمەشکە.
ناوبراو لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە کە دەبێت بزانرێت ئەو لایەنانەی هێرش دەکرنە سەر ئاوارە گەڕاوەکانی سەرێکانی، هەمان ئەو لایەنانەن کە پێشتر هێرشیان کردە سەر لیوای قامیشلۆ و بوونە هۆی شەهیدبوونی دوو شەڕڤان.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دەستدرێژییانە تێکشکاندن و شکستپێهێنانی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ شامدا بەڕێوە دەچێت.