قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لەسەر ڕێنمایی سەرۆکی حکومەتی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە شاری هەولێر.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، قاسم عەبودی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتووەتە شاری هەولێر.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسە فەرمییەکە، سەردانی ئەو شاندە باڵە ئەمنییە بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەتی عێراق ئەنجام دراوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسیار و دۆسیەیەکی گرنگی ئەمنی.