ڕاستەوخۆ

دوای 12 ساڵ نوێژخوێنانی مووسڵ نوێژی جەژنیان لە مزگەوتی نەبی یونس ئەنجام دایەوە

reset font size increase font size

دوای زیاتر لە دەیەیەک دابڕان، دانیشتووانی شاری مووسڵ بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن ڕوویان لە مزگەوتی مێژوویی و نۆژەنکراوەی نەبی یونس کردەوە.

عەبدوڵڵا سۆفی پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی نەبی یونس، لەبارەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەوە ڕایگەیاند، لێشاوێکی فرەوان لە خەڵکی ناوچەکە و تەنانەت دەرەوەی شاری مووسڵیش بۆ ئەنجامدانی یەکەمین نوێژی جەژن لە دوای نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە ئامادە بوون، گوتیشی: "ئەم مزگەوتە لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە خاپوور کرا و لە نیسانی ئەمساڵدا بە ڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە، بۆیە ئێمە ئەمڕۆ دوو جەژنمان هەبوو، یەکێکیان جەژنی قوربان و ئەوی دیکەیان جەژنی کردنەوەی ئەم مزگەوتە پیرۆزەیە".

لە پاڵ ئەمەشدا، هاووڵاتییەکی شاری مووسڵ لەبارەی جیاوازیی کەشی جەژنی ئێستا بەراورد بەو سێ ساڵەی شارەکە لە ژێر دەستی چەکدارانی داعشدا بوو ڕایگەیاند: "دۆخەکە زۆر خۆشە و منداڵەکانمان خۆشی دەبینن، هەرچەندە پلەی گەرما بەرزە، بەڵام لایەنی کەم ئەگەر ئێمە کاتی خۆی باش نەژیاوین، با منداڵەکانمان لەمەودوا خۆش بژین".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان