ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە ژیاندایە و سەلامەتە.
ئیرنا لە پۆستێکی کورتدا لە کەناڵی تێلێگرام بڵاویکردەوە، "پزیشکیان سەلامەتە".
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویکردەوە، "دوژمنی تاوانبار، جارێکی دیکە بە پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە کاتی دانوستانەکاندا، جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر نیشتمانە ئازیزەکەمان".
وەزارەتی ناوخۆی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا فەرمانێکی بۆ پارێزگارەکان لە سەرتاسەری وڵات دەرکرد بۆ ئەوەی ڕێنمای "پشووی بەپەلە"لە پارێزگاکان بڵاوبکاتەوە و هەموو ئاسانکارییەکان بۆ هاوکاری خەڵک دابین بکات.