ڕاستەوخۆ

ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت

reset font size increase font size

بڕیارە لەم هەفتەیەدا ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان، قەدەغە بکرێت، بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ماسی، زانیاریی زیاتر ئاشکرا دەکات.

بێستون نەجمەدین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا، قەدەغەکردنی ڕاوەماسی ڕادەگەیەنن. ڕوونیشی کردەوە، بڕیارەکە بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانە و قەدەغەکردنەکە، بۆ ماوەی دوومانگ و نیو دەبێت.

بەڕێوەبەری سامانی ماسی لەگەڵ ئەوەی پێشبیبی دەکات، ئەمساڵ سامانی ماسی زۆر بێت، هۆشداریشی دا بە ڕاوچییەکان و وتی: هەر ڕاوچییەک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت، بۆیە داوای لێ کردن، پابەندی ڕێنماییەکان بن.

ساڵانە لە وەرزی گەراداناندا و بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاوکردن لە دەریاچە و ڕووبارەکاندا قەدەغە دەکات کە بە گشتی ماوەکەی دوو مانگ بۆ دوو مانگ و نیو دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.