له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی ئه‌رمریكا و ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران داخرا و ته‌واوی جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان لە دەروازەكه ڕاوەستان.
ئەمڕۆ شەممە سه‌رچاوه‌یه‌ك له ده‌روازه‌كه به میدیاكانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران ده‌روازه‌كه‌یان داخراوه، داخستنەکە شهەردوو کەرتی گەشتیاری و بازرگانی دەگرێتەوە و ڕێگە بە هیچ بارهەڵگر و گەشتیارێک نادرێت هاوتوچۆی تێدا بکات.
ده‌شڵێ، هیچ وادەیەک بۆ دووبارە كردنه‌وه‌ی دەروازەکە دیارینەکراوە و بڕیارەکە تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار راگیران.