خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی رایانگەیاند، له ماوهی رابردودا بهتایبهت كاتی هێرشكردنه سهر كۆرمۆر ئهوان كارهبان بۆ هاووڵاتیان دابینكردووه" بهڵام كهس ئاماده نییه پارهیان پێ بدات.
خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسیان لهوهكرد، لە سەرەتاوە حکومەت ئاگاداری كردوونهتهوه لهوهی، پارە لە هاووڵاتیان وەرنهگرن، لە پرۆژە رووناکی پارەتان پێدەدەن، بەڵام، لە ئێستادا هیچ کەس ئامادەنییە پارەکانیان پێبدات، هۆشداریشیاندا ئەگەر حکومەت پارەیان پێنەدات، بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرن.
لەبارەی گرانی نرخی کارەباشەوە وتیان، ئەگەر حکومەت گازمان بۆ دابین بکات، ئامادەین بۆ هەر ماڵێک 15 ئەمپێر کارەبا دابین بکەین، بە شێوازی 24 کاتژمێری و مانگانە تەنها 35 هەزار وەردەگرین.
لە بارەی هۆکاری گرانی نرخی پێشووی کارەبای مۆلیدە، خاوەن مۆلیدەکان وتیان، هۆکارەکەی ئەوەبووە حکوەمهت پاڵپشتی نەکردووین و گازی بۆ دابین نەکردوین.