وا بڕیارە سبەی یەکەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ بهسهر هاووڵاتیاندا دابەشبکرێت، كه لە شەش ماددە پێکهاتووە.
ئەمڕۆ شەممە، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی هەولێر لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، وەك بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری بریكارەكان دەكەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك سەردانیان بكەن،.
وتیشی، پێویستە سبەی یەكشەممە پارەی لیستی بریكاری بێنن بۆ ئەوەی بەزووترینكات خۆراك دابەشبكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بـەشەخۆراكی وەجبەی یەكەم پێکهاتووە لە، زەیت یەك لیتر (920 گرامی)، شەکر یەک کیلۆ، برنج سێ کیلۆ، نیسک 500گرام ،ئارینۆك 500 گرام ، دۆشاوی تەماتە 400 گرام ( 1 قوتی بچووك).
باس لەوەشدەکات، بەشە خۆراکی سەبەتەی یەکەمی ئەمساڵ لەسەر لیستی بریکاری مانگی یەکی 2026 دابەشدەکرێت.