سەرۆکوەزیرانی لوبنان ڕایگەیاند، رێگه نادات هیچ كه‌سێك وڵاته‌كه‌ی په‌لكێشی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران بكات.
نەواف سەلام لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاندووە "لەبارەی ئەو پێشهاتە مەترسیدارانەی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، بانگەوازی خۆم بۆ هەموو لوبنانییەکان دووپات دەکەمەوە کە حیکمەت و نیشتمانپەروەری بەکاربهێنن، بەرژەوەندییەکانی لوبنان و گەلی لوبنان بخەنە سەرووی هەموو شتێکەوە".
دووپاتی دەکەمەوە کە ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین وڵات بکێشێتە ناو ئەو شەڕەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکگرتوویی وڵاتەکەی دەکەن.
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی لوبنان رووبه‌ڕووی حزبوڵایه كه به گروپێكی نزیك له ئێران داده‌نرێت وب هردهوام له جه‌نگ و ململانێدایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریكا.