ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا تێوەگلانی مەغریب لە شەپۆلی کۆچبەرانی سیوتا ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ئەو لێشاوی کۆچبەرانەی لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا لە مەغریبەوە ڕوویان لە شاری سیوتای سەر بە ئیسپانیا کرد لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، و جەختی کردەوە هیچ بەڵگەیەک نییە نیشانی بدات دەسەڵاتدارانی مەغریب دەستیان لەو کارەدا هەبووبێت.

سانچێز لە چاوپێکەوتنێکدا ڕوونی کردەوە، هیچ دەزگایەکی هەواڵگری ئاماژەی بە دەستوەردانی ڕەباتی نەکردووە، و ئاماژەی بەوە دا چارەسەری ئەم قەیرانە تەنیا لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ مەغریب دەبێت، نەک دروستکردنی بێمتمانەیی. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان، لە کۆتایی مانگی تەمموزدا زیاتر لە 70 هەزار کۆچبەر لە مەغریبەوە چوونە ناو سیوتا و بەهۆیەوە لانی کەم 100 کەس گیانیان لەدەستدا، کە ئەمەش گرژی لەنێوان وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپادا دروستکرد و هەندێک شیکەرەوە بە پەیامێکی مەغریب سەبارەت بە ناکۆکییە سنوورییەکان لایان داگرت.

سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکەی بۆ بڵاوبوونەوەی زانیاریی چەواشەکارانە لەلایەن گرووپەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گەڕاندەوە، کە بانگەشەی ناڕاستیان دەکرد گوایە چوونی کۆچبەران بە مەلەکردن ڕێگە لە دیپۆرتکردنەوەیان دەگرێت.

سانچێز ئاماژەی بەوەش کرد کە دوای 30 و 31ی تەمموز، دەنگۆ و زانیاریی ناڕاست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن تۆڕەکانی پەیوەست بە ڕووسیا، ئیسرائیل و توندڕەوەکان بڵاوکراونەتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسپانیا و ئەورووپا. لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سانچێزی بە "درۆکردن" تۆمەتبار کرد و هەموو پەیوەندییەکی وڵاتەکەی بەو ڕووداوەوە ڕەتکردەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.