ڕاستەوخۆ

ئەرجەنتین سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی "تیرۆریستی" ناساند

reset font size increase font size

حکومەتی ئەرجەنتین ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی خستۆتە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی خۆیەوە و سەرۆکایەتی وڵاته‌كه‌ش ئاماژەی بەوەده‌كات، بڕیارەکە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەی دادوەری و هەڵسەنگاندنی ئەمنی دراوە.

بە گوێرەی بڕیارەکەی حكومه‌تی ئه‌رجه‌تین، سوپای پاسداران لە لیستی ئەو هێزانەدایه‌ كه‌ پەیوەستن بە کردەوە تیرۆریستیەکان، ئەو ڕێوشوێنەش بەشێکە لە سیاسەتی ئەو وڵاتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوەیەکان.

هه‌روه‌ها جەخت لەسەر بەدواداچوونی دادپەروەری بۆ قوربانیانی هێرشەکانی ڕابردوو ده‌كاته‌وه‌ کە لەلایەن سوپای پاسدارانه‌وه‌ ئەنجامدراون.

ئەرجەنتین هۆکاری دوو هێرشی کوشندەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا بۆ ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانی گەڕاندەوە، ئه‌وانیش بۆردومانی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ساڵی 1992 لە بۆیینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نیتن و هێرشی ساڵی 1994 بۆ سەر ناوەندی جولەکەکانی ئامیایه‌ کە زیاتر لە 100 کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.