ئاژانسى تاسى ڕووسى بڵاویکردەوە، کازاخستان ڕێککەوتنێکی سەبارەت بە کانزا دەگمەنەکان لەگەڵ ئەمریکا واژۆ کردووە و پلانی هەیە بازرگانی وزە لەگەڵ مۆسکۆ ڕابگرێت.
ئاژانسەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لە ئێستادا کۆمپانیاکانی کازاخستان و ئۆزبەکستان کارى هاوبەشى بەرهەمهێنان لەگەڵ کۆمپانیا ئۆکرانیى و ئیسرائیلییەکان دەکەن و ئەمەش ڕووسیاى نیگەرانکردووە.
دەشڵێن، ئەمساڵ گەشتە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ تورکمانستان و تاجیکستان دەستیپێکرد و ئازەربایجان، ئەرمینییا و جۆرجیا چونەتە بەرەى ئەمریکا و ئیسرائیل.
باسلەوەشکراوە، بەهۆى ناسەقامگیرى دۆخى ڕووسیا بەشێک لە وڵاتانى دراوسێی ئەوەیان قۆستوەتەوە و دەچنە بەرى ئەمریکا بە جۆرێک بڕیارە بەمنزیکانە مەنگۆلیاش ئەو هەنگاوە بنێت.