بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ، داوای دهستبهجێ ڕاگرتنی جهنگ دهكات و دهڵێت، لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
مای ساتۆ، بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگهیاند، هێرشەکانی سەر ئێران قبوڵكراو نین، پێویستە بەزووترین کات جهنگ بوهستێنرێت و لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.
مای ساتۆ، دهشڵێت، نابێت دەستێوەردانی سەربازیی وەک ڕێگەچارەیەک بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران سەیر بکرێت، ئەنجامدانی هەرجۆرە دەستێوەردانێک لە ئێران، قەیرانەکە قوڵتر دەکاتەوە.
گوتوشیهتی، هەرجۆرە دەستێوەردانێکی وڵاتان لە ناوخۆی ئێران، پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت.
باسی لهوهش كردووه، لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا – ئیسرائیل، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران زیاتر ڕووی لە هەڵکشان کردووە.