فەرماندەی هێزی دەریایی فەرەنسا ڕایگهیاند، چین ناچاره بهشداری له گفتوگۆكانی كردنهوهی گهروی هورمزدا بكات.
به گوێرهی ههواڵی ڕۆیتهرز لە کۆنفرانسی ئەمنی جەنگ و ئاشتی كه لە پاریس بهڕێوهچوو، نیکۆلا فۆگۆر فەرماندەی هێزی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، چین ناچار دەبێت ڕاستەوخۆ بەشداری بکات لە چۆنیەتی کردنەوەی گەرووی هورمز، چونکە ڕەنگە ژمارەی ئەو کەشتیانەی ئێستا بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن بەس نەبێت.
ڕاشیگەیاندووه، نەماندیووە هێزی دەریایی چین دەستوەردانی کردبێت بۆ کردنەوەی گەروەکە، لە لایەکی دیکەوە گفتوگۆیەکی سیاسی ڕاستەوخۆ لە نێوان چین و ئێران هەیە بۆ دڵنیابوون لە تێپەڕبوونی ژمارەیەکی دیاریکراوی کەشتی، بهڵام ئایا ئەمە بەسە بۆ خەڵک؟، من پێموایه بهس نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەری زۆرە چین ناچار بێت ڕاستەوخۆ بەشداری گفتوگۆكات بکات و ناڕەزایی خۆی لە بەردەوامی داخستنی گەروەکە دەرببڕێت.