ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، تێکچوونی هێڵەکانی دابینکردنی سووتەمەنی لە گەرووی هورمز و پاڵاوگەکانی ڕووسیا، نرخی سووتەمەنییان لە کیشوەری ئەوروپا بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزکردووەتەوە.
لە ئێستادا شۆفێرانی ئەوروپا بۆ پڕکردنی باکێکی 50 لیتری لە دیزل، نزیکەی 30یۆرۆ زیاتر دەدەن بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای ئەمساڵدا. بەپێی ئامارەکان، نرخەکانی دیزل لە سەرانسەری ئەوروپا لە ساڵی 2026دا بە ڕێژەی 40٪ بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە هەمان ماوەدا 28٪ بووە.
لە هەمان کاتدا، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی ئێرانەوە، هێڵەکانی گواستنەوە و شۆفێران لە ئەوروپا تووشی بەربەستی دارایی گەورە بوونەتەوە، بەجۆرێک خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆژانە 203 ملیۆن یۆرۆ وەک تێچووی زیادەی دیزل کەوتووەتە سەر شانی شۆفێران و کۆمپانیاکانی گواستنەوە لە ئەوروپا.