ڕاستەوخۆ

مانگی ڕابردوو لە عەفرین و حەلەب 13 كه‌س كوژراون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین و سوریا، ئاماری پێشێلکارییەکانی مانگی ئازاری 2026ی بڵاوکردەوە و ده‌ڵێ، ته‌نها له‌و مانگه‌دا 13 كه‌س كوژراون.

بە گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی و تورکیاوە، 13 مەدەنی کوژراون و زیاتر لە 70 کەسیش ڕفێندراون یان دەستگیرکراون، کە زۆربەیان به‌شدارییان له‌ جەژنی نەورۆزدا كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ ناو ده‌ستگیركراوه‌كاندا چوار گەنجیان لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب بووه‌.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بە بەردەوامی تاڵانی و دزینی ماڵ و سامانی هاوڵاتیان دەکات، بەتایبەت لە کاتی سەرقاڵبوونی خەڵک بە جه‌ژنی نەورۆزەوە.

هەروەها لە جندرێس 18 سەر مەڕ و بڕێکی زۆر زێڕ و پارە دزراون، لە ناوچەی شێیەش هێرش کراوەتە سەر خێزانێک.

ڕێکخراوەکە داوا دەکات کۆتایی بەم تاوانانە بهێنرێت و مافی دانیشتوانە ڕەسەنەکە بپارێزرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.