بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، لە وەرزەی بارانبارینی ئه‌مساڵدا زیاتر له یه‌ك ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان گلدراوەتەوە.
رەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، ئه‌مساڵ بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژیان کردووە، هه‌روه‌ها بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکاندا گلدراوەتەوە.
له هه‌رێمی كوردستان 25 بەنداو لە هەرێمی کوردستان هەن، بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارینەوە، ئه‌مساڵ زۆربەی بەنداوە بچووکەکان پڕبوون و سەرڕێژیان کردووە، هه‌ندێكیان بۆ ئاودێری و هه‌ندێكی دیكه‌شین بۆ حەوزی ماسی سوودیان لێ وەردەگیرێت.
ئەمساڵ رێژەی بارانبارین لە تەواوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستان بەراورد بە پار زیادبوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچەکان دوو هێندە و لە هەندێک ناوچەش سێ هێندەی وەرزی پێشوو باریووە.