رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تیش كۆده‌نگیی به‌ده‌ستهات، بڕگه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌خرێته كاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه.
به‌پێی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه: له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه به شێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تا ئێستا ده‌ستبه‌كار نه‌بوون، سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
بڕگه‌ی دووه‌میش تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌ڵبژاردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێن.
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت گه‌یشتنه كۆده‌نگیی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری چه‌قبه‌ستویی سیاسی و به‌تایبه‌تیش كاندیدانی پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا بڕگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش بۆ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه زیاد ده‌كرێت.
