وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ژێرخانە گرنگەکانی وڵاتهكهیان، بۆیه دەبێت چاوەڕێی دەرەنجامەکانی ئەم هێرشانەی بكات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکس ڕایگەیاند، ئەمریکا هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی شیرین لە قێشم و خاپوریکردووە، لە ئێستاشدا 30 گوند بێ ئاو ماونەتەوە.
وتیشی، هێرشکردنە سەر ژێرخانی دامەزراوەکانی ئێران کارێکی ترسناکە و دەرەنجامێکی سهختی بۆ ئەمریکا دەبێت، چونكه پێویستە ههموان ئهوهیان لەیاد بێت سهرهتا ئەمریکا دەستیکرد بە هێرش، نەک ئێران.