ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی گوت، لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا کۆدەبینەوە و ڕابەری نوێی کۆماریی ئیسلامی ئێران هەڵدەبژێرین.
حوسێن موزەفەری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئەندامانی ئەنجومەنەکە چاوەڕێی شوێنگرەوەکەی خامنەیی دەکەن، داواش لە هاوڵاتیان دەکات نزای هەڵبژاردنێکی باشیان بۆ بکەن.
لەبارەی شێوازی کۆبوونەکەشەوە ئاماژەی بەوەداوه، شوێنگرەوەکە بەشێوەی هەڵبژاردن دیاری ناکرێت و کۆبوونەوەکەش داخراو دەبێت.
ڕۆژی 28ی شوبات به هێرشێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا، له‌و كاته‌وه چه‌ند ناوێكی چه‌ند كه‌سێك وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی ده‌هێنرێت كه به‌هێزترنیان موجته‌بای كوڕی خامنه‌ییه.