ڕاستەوخۆ

واشنتن پۆست هۆشداری لە فراوانبوونی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدات

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە جۆرێک ئاڵۆز بوون، کە هەردوو وڵات زۆر نزیک بوونەتەوە لە بەرپابوونی جەنگێکی بەرفراوان و کارەساتبار.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، لەگەڵ بەردەوامیی پێکدادانە سەربازییەکان، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراو و زیانەکان، ئاستی ئاڵۆزییەکان لە ڕادەبەدەر زیادی کردووە.

واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی باڵای سوپای ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، پێنتاگۆن ژمارەی کەشتی و فڕۆکە جەنگییەکانی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر کردووە و هێزەکانی لە ئامادەباشیی تەواودان. لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری توێژینەوە سەربازییەکان لە پەیمانگەی واشنتن ڕایگەیاندووە، لە حاڵەتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ناو خاکی ئێراندا، هێزەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی مەترسیی گەورەی مووشەک و درۆنە خۆکوژەکانی ئێران دەبنەوە.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشداریی دایە ئەمریکا و ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا و ڕەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچەکە ئاگادارە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە، ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا ئاماژەن بۆ ئامادەکاری بۆ جەنگ نەک ڕێگەخۆشکردن بۆ ئاشتی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.