ڕاستەوخۆ

تونجەر باکرهان: سرێبرێنیتسا دەرئەنجامی تاڵی بێدەنگیی نێودەوڵەتی و ڕەگەزپەرستییە

reset font size increase font size

تونجەر باکرھان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سرێبرێنیتساوە پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کردەوە.

باکرھان لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، یادی هەزاران قوربانیی ئەو کۆمەڵکوژییەی ساڵی 1995ی بەرز ڕاگرت کە لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕوویدا، و ڕایگەیاند: "سرێبرێنیتسا یەکێکە لە وانە هەرە تاڵەکانی مێژوو کە پێویستە هەرگیز لەبیر نەکرێت؛ ئەویش لەسەر ئەوەی کە ڕەگەزپەرستی، سیاسەتی ڕقوکینە و بێدەنگیی نێودەوڵەتی دەکرێت چ باجێکی قورس بەدوای خۆیدا بهێنێت."

هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەیامەکەیدا هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ گەلی بۆشنییا دەربڕی و گوتی:

"ڕووبەڕووبوونەوەی تەواوی کۆمەڵکوژییەکان و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی دروشمی (دیسانەوە هەرگیز) بکەینە ڕاستی. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کارەساتی وەک سرێبرێنیتسا دووبارە نەبنەوە، داوای ئاشتی، دادپەروەری و بەرپرسیارێتیی هاوبەش دەکەمەوە."

کۆمەڵکوژیی سرێبرێنیتسا لە تەممووزی ساڵی 1995دا لە لایەن هێزەکانی سڕبەوە ئەنجامدرا و تێیدا زیاتر لە 8 هەزار موسڵمانی بۆشنیایی، کە زۆربەیان پیاو و کوڕی گەنج بوون، لە شارۆچکەی سرێبرێنیتسا لە ناوەڕاستی ئەوروپادا کۆمەڵکوژ کران.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان