ڕاستەوخۆ

زێلێنسکی و هاکان فیدان گەیشتنە دیمەشق

reset font size increase font size

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سوریا بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی ئەمنی و بەرگریی ناوچەکە.

ئاژانسی ئەنادۆڵویش بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە شەرع کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا و وەزیری دەرەوەی تورکیا بکات، تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکە بریتین، لە پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی سوریا، ئەو هەڕەشە ئەمنییانەی ڕووبەڕووی سوریا دەبنەوە.
سەرچاوەیەکی سوریش بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، شەرع و زێلێنسکی زیاتر جەخت لەسەر پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکە دەکەنەوە، بەتایبەت ئەو دۆخە ئەمنییە نوێیەی ئێستا لە ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
دوێنێ شەممە 4ـی نیسانی 2026، زێلێنسکی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە و پرسی کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا و بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، هەر دوێنێ شەو، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا ئەنجامداوە بۆ هەمان مەبەست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.