سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد و داوایانكرد كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له راگهنراوێكدا حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا سودانی و ماكرۆن باسیان له دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كردووه، له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
ئه‌وه‌شهاتووه، سودانی و ماكرۆن وێڕای نیگه‌رانییان له بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه و جه‌نگ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و ئیسرائیل، هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و وڵاتانی زلهێز و رێكخراوه‌كان له ئاست به‌رپرسیارێتیدا بن و پارێزگاریی له ئاشتی و ئاسایشی جیهانیی بكه‌ن.