ڕاستەوخۆ

مارکۆ ڕوبیۆ گەیشتە ئیماڕات؛ دڵنیایی دەداتە هاوپەیمانان کە لە گفتوگۆکانی ئێراندا ڕای ئەوان وەردەگیرێت

reset font size increase font size

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەبەکانی وڵاتەکەی و تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی کاتیی نێوان واشنتن و تاران گەیشتە کەنداوی عەرەبی، بەڵام ناوبراو لەگەڵ گەیشتنیدا ڕایگەیاند کە ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی زیاتر بۆ "بنیاتنانی متمانە و گوێگرتنە لە ڕاو بۆچوونی هاوپەیمانان" نەک سەپاندنی بڕیارەکان.

ڕوبیۆ لەسەر ڕێڕەوی فڕگەی فڕۆکەخانەی "ئەلپاتین" لە ئەبوو زەبی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دەیانەوێت پێش هەنگاوەکانی داهاتووی دانوستاندن لەگەڵ ئێران، بە تەواوی گوێ لە نیگەرانییە ئابووری و ئەمنییەکانی وڵاتانی ناوچەکە بگرن و دڵنیا ببنەوە کە بۆچوونی ئەوان لەبەرچاو دەگیرێت.

 ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ناوچەکە هاوبەشی ئەوانن، بۆیە پێویستە ڕایان وەربگیرێت، بەتایبەت دوای ئەو پێشکەوتنانەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سویسرا بەدەستهاتن.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم گەشتە سێ ڕۆژییەیدا کە ئیمارات، کوێت و بەحرێن دەگرێتەوە و تێیدا لەگەڵ ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی (GCC) کۆدەبێتەوە.

 جەختی کردەوە کە سەرنجی هاوپەیمانان لەسەر پرسی مووشەکی و گرووپە وەلائییەکانی ئێران دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە هێشتا داوای پارە لە هاوپەیمانان ناکەن بۆ سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ئێران کە بڕی 300 ملیار دۆلاری بۆ پێشنیاز کردووە.

دووپاتی کردەوە کە کۆتاییهێنان بە دوژمنکارییەکان لە ناوچەکەدا مەحاڵە تا ئەو کاتەی هێرشی درۆن و مووشەکی لە عێراقەوە بەردەوام بێت، بۆیە ئەم مەلەفە لە کاتی گونجاودا لە دانوستاندنەکاندا یەکلا دەکرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.