ڕاستەوخۆ

مەسروور بارزانی: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی

reset font size increase font size

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر پرسی سیستمی ئەسیکۆدا و وردەکاریی داراییەکان لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە چەند ڕێککەوتنێکی سەرەتایی، بەڵام دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە کێشە و گفتوگۆکانی تایبەت بە داهاتی ناوخۆ هیچ جۆرە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر شایستە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نابێت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە دوای کردنەوەی پارکی مۆدێرنی (باخچە هەڵواسراوەکانی بابل) لە عەنکاوە، ئاماژەی بەوە کرد کە بڕینی 120 ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بنەمایەکی یاسایی نییە، چونکە یاسا دەڵێت دەبێت نیوەی داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەست بکرێت، نەک بڕێکی جێگیر، و جەختی کردەوە کە دەیانەوێت داهاتی هەرێم زیاد بکەن بۆ ئەوەی یارمەدەر بن لە زیادبوونی داهاتی گشتی عێراقیشدا.

سەبارەت بە پرسی مووچەش، مەسروور بارزانی ڕوونیکردەوە کە کێشەی نەختینەیی (سیولە) لە تەواوی عێراقدا هەیە، کەچی ئەمە بەو مانایە نییە جیاکاری لە نێوان مووچەخۆرانی هەرێم و ناوچەکانی دیکەی عێراقدا بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی حکومەت باسی لە دابینکردنی سیستمی بەرگری بۆ کێڵگە نەوتییەکان کرد کە بەغدا بەڵێنی جێبەجێکردنی داوە، هاوکات داوای کاراکردنەوەی خێرای پەرلەمانی کوردستانی کرد.

هاوکات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و وەرزشییەوە خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداریی گەنجانی کورد لە مۆندیالی 2026 پیشاندا و هیوای خواست ڕۆژێک بێت کوردستان بە ناوی خۆیەوە بەشداری بکات.

لە کۆتاییشدا جەختی لە گرنگیی پاراستنی کاری پیشەیی و ڕێزگرتنی هاوبەشی نێوان میدیاکاران و دامەزراوەکان کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.