ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانمان لەکارخست

سێنتکۆم ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە دەریای عوممان هێرشی کردووەتە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیران بە ناوی "ئێم تی حەسنا"و لەکاریان خستووە.

reset font size increase font size

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، کەشتییەکیان لەجوڵە خستووە کە هەڵگری ئاڵای ئێران بووەو ویستوویەتی گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا پێشێل بکات و خۆی بگەیەنێتە یەکێک لە بەندەرەکانی ئێران. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانیان چەند جار ئەم کەشتییەیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە جوڵە بوەستێت بەڵام کەشتییەکە گوێی بە هۆشدارییەکانی هێزەکانیان نەداوە.

سێنتکۆم دەڵێت، دوای ئەوەی ستافی کەشتییەکە گوێیان بە هۆشدارییەکانیان نەداوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف 18ـی هێزی دەریایی ئەمریکا کە لە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵنەوە فڕیبوو، بە تەقاندنی گولـلەی 20 ملیمەتری سوکانی نەوتهەڵگرەکەی پێکاوە و لەکاری خستووە.

سێنتکۆم جەختی لەوە کردەوە، گەمارۆی ئەمریکا بە سەر ئەو کەشتییانەی هەوڵ دەدەن بچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێیان بچنە دەرەوە، بە تەواوەتی بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.