هەر سێ فراکسیۆنی هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە کە باس لەوە دەکەن شاندەکەیان لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرۆکایەتی کرابێت لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئه‌و سێ فراكسیۆنه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی کاتژمێر چواری ئێوارەی دەستنیشان کردبوو بۆ فراکسیۆنە کوردستانییەکان بە مەبەستی وەرگرتنی پڕۆژەکانیان بۆ بەرنامەی حکومەتی داهاتوو، ئێمەش بە جیا بەرنامەی هاوبەشی خۆمان پێشکه‌ش کرد.
هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش ده‌ده‌نه‌وه كه گوایه شانده‌كه‌یان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی كرا بێت.
ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌دێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جگه له پارتی، ئه‌و لایه‌نه كوردستانیانه‌ی كورسییان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه به مه‌به‌ستی به‌شداریی‌كردن له حكومه‌تی نوێ، سه‌ردانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییان كرد، له دیمه‌نه‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وت ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كه‌ی كردبێت.
هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانیش، عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند، "بڕیاربوو سەرجەم حیزبەکانی هەرێم بۆ بەرنامەو ماف و بەرکەوتەی خەڵکی کوردستان لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببنەوە، کەسیش سەرۆکی وەفد نیە، نەک بچینە وەفدێک یەکێتی سەرۆکایەتی بکات".
گوتیشی، ئەگەر وەکو خۆمان پۆست و وەزارەتمان پێنەدرێت، لە ڕێگەی پارتی و یەکێتییەوە هیچ پۆستێکمان ناوێت.