گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران کارە "بەرگرییەکانی" بە تەواوی بە ڕەوا دەزانێت، لەوانەش هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە پێگەی بەرگریی شەرعی و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکاندایە بەرامبەر بە گەمارۆی دەریایی و جەنگی ئابووریی ئەمریکا.
ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە تاران ئەم هەڵوێستانە لە چوارچێوەی مافی سروشتیی خۆی بۆ بەرگری لە خود بە پشتبەستن بە ماددەی ٥١ی پەیڕەوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبینێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی ئەمریکا گرت و باسی لەوە کرد کە پەنابردنی واشنتۆن بۆ هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و کوشتنی منداڵان بە مەبەستی فشارخستنەسەر تاران، بانگەشە و ڕستە سیاسییەکانی ئەمریکا پووچەڵ دەکاتەوە.