ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و عەممار حەکیم لە هەولێر جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەنەوە

reset font size increase font size

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە،

هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق لەپێناو سەرخستنی کارنامەکەیدا دووپاتکردەوە.

دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی دۆخی ناوچەکەش تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا بوو. شایەنی باسە عەممار حەکیم بەیانیی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، لایەنە سیاسییەکان، کەسایەتییە ئایینییەکان و نوێنەرانی پێکهاتەکان کۆببێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.