ڕاستەوخۆ

سویسرا و نەمسا خواستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەردەبڕن

reset font size increase font size

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزەکانی نوێی سویسرا و نەمسا لە عێراق کۆبووەوە و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو لایەنەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ پیتەر نێڵسن، باڵیۆزی سویسرا، کە لەگەڵ سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو، بارودۆخی ناوچەکە و پتەونکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سویسرا تاوتوێ کران. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باڵیۆزی سویسرا ئامادەییی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ «بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بوارەکانی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.»

هەروەها لە دیدارێکی جیادا لەگەڵ اکسڵ ڤێش، باڵیۆزی نەمسا، مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێ باسیان لە «پەیوەندییە مێژوویی و دۆستایەتییەکانی نێوان کوردستان و نەمسا" کرد. باڵیۆزی نەمسایش حەز و ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ «فراوانکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا" دەربڕی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.