ڕاستەوخۆ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم: ساڵ بە ساڵ منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت کەمدەبێتەوە

reset font size increase font size

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ساڵ بە ساڵ ڕێژەی منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە، و ئاماژە بەوەش دەکات کە خزمەتگوزاری و پەروەردەی تایبەت بۆ منداڵە نابیستەکان دابین کراوە تاوەکو لە ناوەندە پیشەییەکاندا بخوێنن.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکدا ئەوەی خستە ڕوو کە ساڵ بە ساڵ منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە.

هاوکات، ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەو منداڵانەی توانای بیستنیان نییە، پەروەردەی تایبەت دابین کراوە و ڕێگەیان بۆ خۆش کراوە بۆ ئەوەی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن و لە ئامادەییە پیشەییەکاندا بخوێنن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.