سوپای ئەمریکا دوو سەکۆی هەڵدانی مووشەکی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە دوورگەی لارەک لە نزیک گەروی هورمز بۆردوومان کرد، ئەوەش دوای ئەوە هات کە واشنتن ڕایگەیاند ئێرانییەکان خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هاویشتنی مووشەکی مینڕێژکراو بۆ ناو گەروی هورمز.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیم و میدیا فەرمییەکانی ئێران، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا لانیکەم دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، هەرچەندە هێشتا ڕاپۆرتی فەرمی لەبارەی وردەکاریی زیانەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
ئەم پێکدادانە لە کاتێکدا دێت کە پێشتر هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە ڕێگەی عومانەوە بۆ کردنەوەی کەناڵەکانی هاتوچۆی دەریایی و لابردنی مەترسییەکان لەسەر ئەم رێڕەوە وزەیە هەبوون، بەڵام بەهۆی پچڕانی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەردوولا، دۆخی ئەمنی لە ناوچەکەدا جارێکی تر ئاڵۆز بووەوە.