دوای رێکخستنی خۆپیشاندانێک بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەرزبوونەوەی کرێی خانووەکان، نایەکسانیی کۆمەڵایەتی، پرسی ژینگە و پیسبوونی ژینگەی یارییەکانی زستانەی ئۆلۆمپیاد، گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویدا.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی دی دەبلیو، هەزاران کەس لە خۆپیشاندەران بەرەو گوندی ئۆلۆمپیاد بەڕێکەوتوون و لە میانەی خۆپیشاندانەکاندا گرژی کەوتە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و خۆپیشاندەداران بە مۆتۆلۆتۆف هێرشیان کردووەتە سەریەکتری، هەروەها شەش کەس لە خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.
دوای بەڕێوەچوونی ئۆلۆمپیادی ٢٠١٥ لە میلان، نرخی کرێی خانوبەرە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش جگە لەو زیان و دەرەئەنجامانەی ئیکۆسیستمی ئەو ناوچانە ڕووبەڕووی دەبنەوە، ئەم دۆخەش بووەتە ناوەندی ناڕازەیەتی ئەو کەسانەی دژی بەڕێوەچوونی ئۆلۆمپیادن لە ناوچەکانیاندا.