مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد و دۆخی سوریایای تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، بارزانی و تۆم باراک گۆڕانکارییەکانی سوریا و هەنگاوە سەربازی و ئیدارییەکانیان تاوتوێ کردووە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی، کە پێویستە هەموو هەنگاوە پێویستەکان بۆ ڕێگریکردن لە ناسەقامگیری و ئاژاوە و ململانێکان بگیرێتەبەر.
لەو دیدارەدا هەردوولا دەستخۆشییان لە یەکتری کردووە بەهۆی ڕۆڵی کاریگەرییان لە دەستەبەرکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بارزانی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی ئەمریکا دەربڕیوە و جەختی لەسەر هاوپەیمانێتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کردووەتەوە.