ڕاستەوخۆ

شاندێکی حزبە کوردییەکانی رۆژاڤای کوردستان دەچێتە شام

reset font size increase font size

شاندێك كه‌ له‌ حزبه‌ كوردییه‌كانی رۆژاڤای كوردستان پێك دێت سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كه‌ن و تاوتوێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی كاتی سوریا ده‌كه‌ن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ئانها، لە سەردانەكه‌دا جگه‌ له‌ باسكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ هاوكات گفتوگۆ له‌ باره‌ی بابەتەکانی وەک، دەستبەرکردن و پاراستنی مافی کورد لە دەستوری سوریا و ئازادی و دیموکراتیکبوونی سوریا تاوتوێ بکرێت.

هه‌رچه‌نده‌ کاتی چوونی شاندەکە بۆ شام رانەگەیەنراوە، بەڵام بڕیارە لە ماوەیەکی کورتدا شاندەکە بەرەو شام بەڕێ بکەوێت.

شاندی کوردی دوای کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد لە 26ی نیسانی 2025 لە قامیشلۆ دامەزرا، شانده‌كه‌ کار بۆ یەک هەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژاڤای کوردستان لەسەر ئاستی سوریا و ڕۆژاڤای کوردستان ده‌کات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.