مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی بەبۆنەی کۆچی دوایی سێناتۆر لیندزی گراهام، ئەندامی دیاری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بڵاوکردەوە و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئەو لە ناوچەکەدا.
مەزڵووم عەبدی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "بەداخێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سێناتۆر لیندزی گراهامم پێگەیشت. خزمەتە بەرفراوانەکانی، سەرکردایەتییەکەی، پشتگیرییە نەگۆڕەکەی بۆ کورد، و داکۆکیکردنی بەردەوامی لەپێناو سوریایەکی ئاشتیانە و دادپەروەرانە لە مێژوودا بە زیندوویی دەمێننەوە."
سێناتۆر لیندسی گراهام وەک یەکێک لە دۆستە نزیکەکانی کورد لە واشنتن و پاڵپشتێکی بەهێزی هاوپەیمانیی دژی داعش لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەناسرا. فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆتایی پەیامەکەیدا گوتی: "سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی خێزان، هاوڕێیان و ئازیزانی دەکەم "