ڕاستەوخۆ

بەهۆی خراپیی بژێوییەوە؛ لە تل تەمەر رێگەی ستراتیژیی نێوان شارەکان دەگیرێت

reset font size increase font size

خەڵکی شارۆچکەی تل تەمەر لە رۆژاڤای کوردستان بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووری و بژێوی ژیانیانەوە رژانە سەر شەقامەکان و وەک ناڕەزایەتییەک، رێگەی سەرەکی و نێودەوڵەتیی (M4)یان داخست.

بەگوێرەی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە دۆخی دارایی و گرانیی بازاڕ لە ناوچەکەدا بارگرانییەکی زۆری بۆ سەر شانی هاووڵاتیان دروستکردووە.

ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی تل تەمەر بە چالاکیی جۆراوجۆر و داخستنی رێگا سەرەکییەکان، دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بگەیەننە لایەنە بەرپرسەکان.

رێگەی نێودەوڵەتیی (M4) یەکێکە لە گرنگترین و ستراتیژیترین رێگاوبانەکانی سووریا و رۆژاڤای کوردستان کە ناوچە جیاوازەکان پێکەوە دەبەستێتەوە و داخستنی کاریگەریی گەورە لەسەر هاتوچۆی بازرگانی دروست دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.