ڕاستەوخۆ

بەرگریی شارستانیی سلێمانی: لە ماوەی مانگێکدا 92 ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا دەیان ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و هاتوچۆ لە سنوورەکەدا تۆمارکراون کە بەهۆیانەوە چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، زیانە داراییەکانیش بە سەدان ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێن.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگێکدا 92 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و 70 ڕووداوی جۆراوجۆر لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سنوورەکەدا ڕوویانداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، زۆرترین ڕووداوەکان پەیوەست بوون بە ئاگرکەوتنەوە، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

ئاگری ماڵان: 32 ڕووداو

ئاگری ئۆتۆمبێل: 21 ڕووداو

ئاگری شوێنی بازرگانی: 9 ڕووداو

ئاگری ماتۆڕسکیل: 2 ڕووداو

جگە لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، لەو ماوەیەدا پێنج ڕووداوی هاتوچۆ و چوار ڕووداوی ڕزگارکردن لە کەوتنەخوارەوە تۆمارکراون، لەگەڵ سێ حاڵەتی خنکان و ڕزگارکردن لە ئاودا.

سەبارەت بە زیانە گیانی و داراییەکان، بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە، سێ هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسی دیکەش بریندار بوون؛ هاوکات قەبارەی زیانە داراییەکانیش بە 400 ملیۆن دینار خەمڵێندراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.