ڕاستەوخۆ

دوای 18 ساڵ لە بەندکردنی؛ سزای لەسێدارەدان بەسەر بەندکراوێکی کوردی خەڵکی سەقز جێبەجێ کرا

reset font size increase font size

دەسەڵاتدارانی داوەریی ئێران، سزای لەسێدارەدانیان بەسەر بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزدا جێبەجێ کرد، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو ماوەی 18 ساڵی لەپشت شیشەکانی گرتووخانەوە بەڕێ کردبوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، 1ی تەممووزی 2026، سزای لەسێدارەدانی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ستارزادە" لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کراوە.

شۆڕش ستارزادە، کە دانیشتووی گوندی "چاپان عولیا"ی سەر بە ناوچەی زێوێی قەزای سەقز بووە، لە ساڵی 2008ـەوە بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە لە شاری سەقز دەستگیر کرابوو.

ناوبراو دوای دەستگیرکردنی، لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای بەسەردا سەپێندرا و بۆ ماوەی 18 ساڵ لە بەندیخانە هێڵدرایەوە.

هەتاوەکو ئێستا میدیا فەرمییەکانی ناوخۆی ئێران و سەرچاوەکانی سەر بە دەزگای دادوەریی ئەو وڵاتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە کوردەیان بە فەرمی ڕانەگەیاندووە و بڵاو نەکردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.